بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لیدەرێکی سەرەکی و چەکداری بشێوییەکان کە لە کرماشان دەستگیر کراوە لە دانپێدانانی خۆیدا وتی: لە ساڵی 1403 لە سنووری نیمارەوە چۆتە خاکی عێراقەوە و پاش پەڕینەوە لە سنوور تەڤڵی هرووپێکی دژبەری ئێران بووە و لەوێ بۆ ماوەی یەک مانگ و نێو ڕاهێنانی تایبەتی بۆ کراوە.
ناوبراو وتیشی: پاش ئەوە خولە ڕاهێنانە، هەمیسان ڕەوانەی ئێران کراوەتەوە و ڕاسپێردراوە بۆ ڕۆڵگێران لەپێناو بشێوی و ئاژاوەنانەوە لە چوارچێوەیەکی ڕێکخراوەیی، کە تێیدا بۆ هەمووان کار دابەش کرابوو و هەندێکیان تەنانەت چەکی گەرمیشیان پێ بووە.
ئەو لیدەرە بە ئاماژە بە دیاریکرانی پێشتری هەڵمەت و تێکدانی 19 ناوەند لە پێریستی ئامانجەکانی ئەو تیمە، زیادیشی کرد: ڕاسپاردەی ئێمە لە ڕۆژانی 16 تا 18ی بەفرانبار، ئاژاوەنانەوە و بشێوی لە چەندین گەڕەکی دیاری وەک شارۆچکەی وەلیعسر، سازمان و کولیایی بوو.
ئەو کەسە هەروەها سەبارەت بە ئاراستەی سیاسیی دروشمەکان، ڕوونی کردەوە: تەنانەت دروشمەکان دیاری کرابوون و تیمەکەی ئێمە خەڵکیان هان دەدا کە دروشمەکانیان لە دژی کۆماری ئیسلامی و بۆ لایەنگری لە ڕەوتی سەڵتەنەت بێت.
Your Comment